بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی هەولێر: گەشتەكان دەستیانپێكردەوە
964+
كوردستان ئەحمەد
كەمێك پێش ئێستا كەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیپێكردەوە.
ئەحمەد وشیار، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی هەولێر رایگەیاند، گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستیانپێكردوەتەوە و هیچ كێشەیەك لە گەشتەكاندا نەماوە.
ئەو قسانەی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەكاتێكدایە 964 پشتراستی كردەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ كاتژمێر راگیران.
كەمێك پێش ئێستا ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر وەستانی گەشتەكان لە فەیسبووك نوسی، هیچ كێشەیەكی ئەمنیان نییە وتەنها چەند كاتژمێرێك راگیرابوون
وەزیری گواستنەوە: هیچ كێشەیەكی تەكنیكی و ئەمنی لە فڕۆكەخانەكان نییە
پێشتر 964 لە چەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە زانیاری بڵاوكردەوە گەشتەكان لە فرۆكەخانەی هەولێر بۆماوەی سێ كاتژمێر راگیراون