کێڵگەیەکی نەوت، وێنە سۆشیال میدیا
نرخی نه‌وت دابه‌زی و هەناردەی کوردستانیش هێشتا وەستاوە
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئەمڕۆ دووشەممە 17.7.2023 نرخی نەوت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی و نه‌وتی كوردستانیش هێشتا هه‌نارده‌ی ده‌ستپێنه‌كردووه‌ته‌وه.
له بازاڕی ئه‌مڕۆی نه‌وتدا له جیهان، نەوتی برێنتی ئه‌مریكی 71 سەنت و نەوتی خاویش 68 سەنت دابەزین.
ئه‌مڕۆ له كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 79.16 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
هه‌روه‌ها نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 74.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.
ئه‌م نرخانه‌دا له كاتێكدایه، لە دوو رۆژی رابردوودا نرخى خاوی برێنت بەربەستی 80 دۆلاری تێپه‌ڕاند، کە لە مانگی ئایاری ئەمساڵەوە بۆ یەکەمجار بوو نرخى نەوت بگاتە ئەو ئاستە.
هاوكات ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه و هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ ده‌ره‌وه.