هەرچوار وەرز پلەی گەرمی 0°
پڕژێ نازانێ هاوین و زستان چیه
964+
ئاكام غه‌فور ــ چۆمان
گەشتوگوزاری چۆمان ده‌ڵێت، کوێستانی پڕژێ، جیاواز له‌ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌رچوار وه‌رزی ساڵدا پله‌ى گه‌رمییه‌كه‌ى سفر سيلیزییه.
پڕژێ، یه‌كێكه له‌و ناوچانه‌ى دەکەوێتە سنوری قەزای چۆمان بەهۆی بەرزی له ئاستی ڕووی دەریا ، مانەوەی بەفر لە چوار وەرزی ساڵ پلەکانی گەرما لێرە سفرە.
هەڵگورد محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان بە 964ـی وت “نزیکترین شوێن کوێستانی پڕژەیە کە پلەکانی گەرمای تێدا سفرە”.
وتیشی” تێستمان پله‌ى گه‌رمى ئه‌و شوێنه‌مان کردوە، لەناو تونێلە بەفرینەکان پلەی گەرمی سفر دەبێتەوە و لە دەرەوەی تونێلەکانیش لە چوار پلە تێپەڕ ناکات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، لە شەویشدا هەموو کوێستانەکە دەبێتەوە سفر پله‌ى سیلیزى.
به‌قسه‌ى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، لە دەڤەری باڵەکایەتی له‌دواى پڕژێ، ناوچه‌كانى بێرم و گۆمی بێکۆدیان له هه‌ندێك حاڵه‌تدا پلەی گەرمییان بۆ سفرى سیلیزى نزم دەبێتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن