دوو كاتژمێرە شاخی بەرانان دەسووتێت

964+

ئاگر لە شاخی بەرانان  لە سلێمانی کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە.

بەپێی زانیاریەكانی پەیامنێری964 ئاگرەكە دەیان دۆنم پوش و پەڵاش و داری لە شاخەكە سوتاندووە، تا ئێستا هیچ زیانێكی گیانی نییە، تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان بەڵام بەهۆی سەختی شوێنەكەوە تا ئێستا كۆنترۆڵنەكراوە و بەردەوامە.

دامێنی شاخەكە پڕە لە داری مازو بەڕوو سنەوبەر و چەندین جۆر داری دیكە، زەویەكەی دەوڵەمەندە بە چەندین جۆر گیا و داری جۆراوجۆر و چەندین جۆر ئاژەڵ و باڵندەی جیاوازی تێدایە.

ئەشکەوتی هەزارمێرد هەڵکەوتەکەی دەکەوێتە دامێنی چیای بەرانان بە  دووریی 13 کیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژئاوای شاری سلێمانی.