مەیدانی پەلەوەری بەردەڕەش جمەی دێ

964+ زەید کۆچەر – بەردەڕەش ڤیدیۆ لە قەزای بەردەڕەش، هەروەکو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، مەیدانی پەلەوەری خۆماڵی لە رۆژانی هەینی جمەی دێت، خەڵکەکە دێن بۆ ئەوەی قاز بکڕن. ئەو مەیدانە، قاز و زۆرێک لە پەلەوەرەکانی دیکەی تێدا دەفرۆشرێت، کە لە وەرزی زستاندا خواستێکی زۆریان لەسەرە. قەزای بەردەڕەش و گوندەکانی دەوروبەری بەوە ناسراون، کە خەڵکەکەی حەزیان لە بەخێوکردنی پەلەوەر هەیە، هەر بۆیە لە مەیدانەکاندا، نرخی ئەو ئاژەڵانە کەمترە بەراورد بە ناوچەکانی دیکە. 964+ پرسیاری کرد لە پەلەوەرفرۆشەکان، ئەوان وتیان قازێکی حەوت بۆ هەشت کیلۆیی بە ٥٠ هەزار دینارە، لەکاتێکدا هەمان ئەو قازە لە ناو شاری دهۆک بە ٧٠ بۆ ٨٠ هەزار دینارە.