رۆژانی هەینی 12 تۆن
رۆژانە لە پارکی ئازادی سلێمانی چوار تۆن زبڵ فڕێدەدرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
ھاوڵاتیان لەکاتی سەردانیان بۆ پارکەکان گوێ بە پاک و خاوێنی نادەن، بەڕێوەبەری پارکی ئازادی دەڵێت، گیریان خواردووە بە دەست پیسو پۆخڵی خەڵکەوە.
لە رۆژانی ئاسایدا نزیکەی چوار تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدرێت، بەڵام لە رۆژانی ھەینیدا نزیکەی 12 تۆن خۆڵ و خاشاک فڕێ دەدرێت.
بەکر مستەفا بەڕێوەبەری پارکی ئازادی بە 964ـی راگەیاند، ھاوڵاتی ناو پارکەکە پیس دەکات و دەبێت کارمەندەکان پاکی بکەنەوە.
دیاردەی خواردنەوەی مادە کحولیەکان لەناو پارکەکەدا ھەیە و رۆژ نییە سێ کەس زیاتر نەگرن لە کاتی خواردنەوەیاندا.
پارکی ئازادی لە سلێمانی رووبەرەکەی 176 دۆنمە و رۆژانە و بەتایبەت لە رۆژانی هەینیدا هاوڵاتییەکی زۆر و گەشتیار رووی تێدەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی
+1