پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی گەیشت

964+
ژووری هەواڵ

کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە یەکتری و ئاسمان ساماڵ دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممە تینی گەرما دەگاتە 48 پلەی سیلیزی لە گەرمیان و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 30 پلەی سیلیزی.

کەمێک لەمەوبەر، بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم داتایانەی راگەیاند.

لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، کەشناسی هیچی رانەگەیاندووە، وادیارە تا چەند رۆژێکی دیکە گەرماکە بە هەمان پلەوە بەردەوام دەبێت.