رەشەبا ناهێڵێ خامۆش بێت
زیاتر لە 12 کاتژمێرە سیتەک و ئەزمەڕ دەسوتێن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
زیاتر لە 12 کاتژمێرە ئاگرێکی گەورە لە دیوی سیتەک کەوتوەتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگرەکە پەڕیوەتەوە چیای ئەزمەڕ.
بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، “بەهۆی رەشەباوە کۆنترۆڵکردنی زەحمەتە”.
دەوترێت هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە.