لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا ئەفسەرێکی بەرگری شارستانی کێوەڕەش سووتا

هاوبەش ئەبوبەکر

لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئەمڕۆی گڵەزەرد لە ئیدارەی راپەڕین، بەشێک لە جەستەی ئەفسەری بنکەی بەرگریی شارستانیی کێوەڕەش سووتا.

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە 964ی راگەیاند، لە کاتی کوژاندنەوەدا بای بەهێز ئاگرەکەی بەرەو لای محەمەد ئەبوبەکر، ئەفسەری بەرگریی شارستانیی کێوەڕەش بردووە و بەو هۆیەوە بەشێک لە دەموچاو و هەردوو دەستی سووتاوە.

“ئەفسەرەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە و لەوێ چارەسەری پێویستی وەرگرتووە و رەوانەی ماڵەوە کراوە”، عەلی قادر وای وت.

ئاگرەکەی ئەمڕۆی گڵەزەرد، لە شوێنێکی سەختی ناوچەکە کەوتبووەوە و بناری شاخی کێوەڕەشی گرتبووەوە.