بۆ ماوەیەک رێگەیان گرت
كاسبكارانی ناو بازاڕی كه‌لار داوا دەکەن دەرنەکرێن
+964
میلاد جه‌لال – گه‌رمیان
ژماره‌یه‌ك كاسبكار و فرۆشیاری سه‌وزه و میوه له ناو بازاڕی كه‌لار گردبوونه‌وه و داوا ده‌كه‌ن له شوێنه‌كه‌یان ده‌رنه‌كرێن.
شاره‌وانیی كه‌لار داوایان له خاوه‌ن عاره‌بانه‌كانی فرۆشتنی سه‌وزه و میوه كردووه، شوێنه‌كه چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وانیش ناڕازین و داوا ده‌كه‌ن رێگه‌یان پێبدرێت له شوێنی خۆیان بمێننه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م ئێوارەیە ڕۆ بۆ ماوه‌یه‌ك رێگه‌ی كه‌لار – سلێمانییان گرت.
یه‌كێك له كاسبكاره‌كان به ناوی ئەحمەد رەشید قسه‌ی بۆ 964 كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان ژیانیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یانه و ئه‌و شوێنه‌شی بۆیان دیاریكراوه، به كه‌ڵك نایه‌ت و كه‌س نایه‌ت به لایانه‌وه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا