داهێنانێکی کوردی کە لە هیچ کوێ نییە

دهۆک؛ کاتژمێرێک بەپێچەوانەی هەموو دنیا دەسوڕێتەوە

964+

سیداد حەبیب – دهۆک

لە ناو جەرگەی بازاڕی شاری دهۆکدا، کاتژمێرێک هەیە کە تەنیا ئامرازێک نییە بۆ پێوانەکردنی کات، بەڵکو چیرۆکێکی جیاواز و دەستڕەنگینییەکی بێوێنەی لە پشتە.

عەلی سەعاتچی، لە ساڵی 1991دا کاتژمێرێکی دەستکردی دروست کردووە کە بە پێچەوانەی تەواوی کاتژمێرەکانی جیهان کار دەکات. ئەم کاتژمێرە میلەکانی بە ئاڕاستەیەکی پێچەوانە دەسووڕێنەوە، بەڵام کە کاتێک لە ئاوێنەوە سەیری دەکەیت، کاتەکە راست دەبێتەوە و وەک کاتژمێرێکی ئاسایی دەردەکەوێت.

عەلی سەعاتچی دەربارەی مەبەستی پشت ئەم کارە ئاماژە بەوە دەکات، ویستوویەتی ئاڕاستەی کاتژمێرەکە هاوشێوەی سووڕانەوەی حاجیان بێت لە دەوری کەعبەی پیرۆز و بەم کارەی ویستوویەتی مۆدێلێکی تایبەت بە ناسنامەی ناوچەکە و بیروباوەڕی ئایینی خۆی بخوڵقێنێت، نەک تەنیا پەیڕەوی لەو سیستم و کاتژمێرانە بکات کە لە ئەوروپاوە بۆمان هاتوون.

بەمەش کاتژمێرەکەی عەلی بووەتە نیشانەیەکی دیاری بازاڕی دهۆک و سەرنجی رێبوارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بە داهێنانێک کێشەى کاتى دەرمانخواردنى نەنک و باپیر چار...

بە داهێنانێک کێشەى کاتى دەرمانخواردنى نەنک و باپیر چارەسەر دەکەن