نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە ناوەستێت
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت ئەمڕۆش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی لەچاو رۆژانی رابردووەدا و سعودیەش بەیەکێک لە هۆکارەکان دادانرێت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوای کردنەوەی بازاڕەکان نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس بەرزبووەتەوە و بە 74 دۆلار و 89 سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
ئاژانسە هەواڵە ئابوورییەكانی جیهان دەڵێن، بە بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ چوارشەمە نرخی نەوتی برێنت 40 سەنت و تەکساس 30 سەنت بەررزبونەوەی بەخۆوە بینیووە.
سعودیەش رایگەیاندووە بە خواستی خۆی رۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت یەک ملیۆن بەرمیل کەمدەکاتەوە وڵاتە بەرهەمهێنەکانی دیکەش پێشبینی دەکرێت ئاستی بەرهەمهێنانی خۆیان کەمبکەنەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت.