بۆ کوڕان و کچان

پاڵەوانیەتیی تۆپی سەرمێز بۆ منداڵان دەکرێتەوە


یادگار محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی پاڵەوانیه‌تیی تۆپی سەرمێز بۆ ئاستی تەمەنه‌ جیاوازەکان دەکرێتەوە.

لە ژێر چاودێریی نوێنەرایەتیی سلێمانیی لیژنەی ئۆڵمپیی کوردستان، فیدراسیۆنی تۆپی سەرمێزی کوردستان، پاڵەوانیه‌تییەک بۆ یاریزانانی ئاستی تەمەنە جیاوازەکان دەکاتەوە.
بڕیارە لە رۆژانی 15 تا 18 ـی ئەم مانگە و لە هۆڵی فایەق قەساب، پاڵەوانیه‌تییەکی کراوەی تۆپی سەرمێز بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچان بەڕێوەبچێت، کە یاریزانانی لەدایکبووی 2006 بەرەو سه‌ره‌وه‌ دەتوانن بەشداریی بکەن.

رێکەوت رەئوف، جێگری سەرۆکی لقی سلێمانی فیدراسیۆنی تێنس، بە 964 ـی راگەیاند، بەهۆی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیه‌تیی نێودەوڵەتی و کردنەوەی کەمپی مەشق لە ئێران و پەیوەستبوونی یاریزانان بە ریزی هەڵبژاردەی عێراقەوە، لەم ساڵدا ئەمە یەکەم چالاکییە ئەنجامی ده‌دەن.

هەروەها وتی، دوای ئەم پاڵه‌وانیه‌تییە لە بەرنامەیاندایە چالاکییەکی دیكه‌ش بۆ منداڵان رێکبخەن.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا