بەفرەکەی مانگی نیسان هاوینی دۆڵی شاورێی بێ میوە کرد
ژێوار خدر – رانیە
بارینی بەفر لە سەرەتای مانگی نیساندا چەند گوندێکی دۆڵی شاورێی بێ بەرهەمی میوە کردوو زیانی پێگەیاندوون.
هەریەک لە گوندەکانی(گوڵان، بێردبی، مێردێرە)ی دۆڵی شاورێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان
بەهۆی بەفرە درەنگ وەختەکەی بەهاری ئەمساڵ
نەمام و میوەکانیان بەر بەستەڵەک و سەرما و سۆڵە کەوتوون.
حەمە بایز، کە جوتیارێکی گوندی گوڵانە بە 964ـی وت، هەموو ئەو درەختانەی کە چرۆیان کردبوو، لەناویاندا هەڵووژە بەهۆی سەرماوسۆڵەوە
هەموو گوڵەکانیان لەناوچوون، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بەرهەمی هەڵووژە
و میوە هاوینەکانی تری باخەکەی لەناوبچێ و بەرهەمی ئەمساڵیان سفر بێ.
“ساڵی پار نۆ بۆ 10 تۆن هەڵوژە و گێلاسمان هەبووە، ئەمساڵ جگە لە ترێ هیچ بەرهەمێکی ترمان نەبوو
ترێکەشمان شۆکە لێیدا” حەمە بایز وای وت.
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین، لە دۆڵی شاورێ 350 بۆ 400 دۆنم
باخی میوە هەن و لەو بڕەش نزیکەی 220 دۆنم میوەی هاوینەی تێدا بەرهەم دەهێنرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی