گابریێل فێگا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
پاریس شه‌شه‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه ئه‌نجام ده‌دات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لویس ئێنریكێی راهێنه‌ری نوێی پاریس سانجێرمان خه‌ریكی دواهه‌نگاوه‌كانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی ئیسپانییه بۆ یانه‌كه‌ی، كه ده‌بێته شه‌شه‌م گرێبه‌ستی یانه‌كه له‌م هاوینه‌دا.
تۆڕی canal supporter فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كرد، رێككه‌وتنی گواستنه‌وه‌ی گابریێل ڤێگای یاریزانی سێلتاڤیگۆ بۆ پاریس سانجێرمان له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی راست ده‌ڕوا.
ئێنریكێ دوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ لویس كامپۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس، ره‌زامه‌ندیی دا گابریێل ڤێگا بباته تیپه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت، ده‌بێته شه‌شه‌م یاریزانی نوێ بۆ پاریس سانجێرمان له‌م هاوینه‌دا.
گابریێل ڤێگا لەدایکبووی 2002ە و بە گەوهەری لالیگا ناوزەد دەکرێت.
پاریس ئه‌م هاوینه تا ئێستا گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ “میلان شكرینیار، ماركۆ ئه‌سێنسیۆ، مانوێل ئۆگارتی، لی كانگ ئین و لوكاس هێرناندێز” كردووه.