كاروانێكی دیكه‌ی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9.7.2023 كاروانێكی دیكه‌ی حاجیانی ماڵی خوا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی حەج و عومرەی کوردستان به 964ی وت، ئه‌م ئێواره‌یه 341 حاجیی دیکە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێره‌وه دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و وه‌جبه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ حاجیانی دانیشتوونی هه‌ولێر و دهۆكن.
چوارشەممەی رابردوو یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان له رێگه‌ی وشكانییه‌وه گه‌ڕانه‌وه، كه ژمارەیان 690 حاجی بوو.
ئەمساڵ 4685 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە کە 690ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی گه‌شتیان كرد.