بۆیەکەم جارەو ژمارەیان 148 حاجییە
بۆیەکەم جار لە رێگەی فڕۆکەخانەی کەرکوکەوە ژمارەیەک حاجی گەڕانەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
بۆ یەکم جار 148 حاجی کەرکوک لە رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوکی نێودەوڵەتی گەڕانەوە کەرکوک، بڕیارە سبەینێ کاروانێکی دیکە بگاتەوە شارەکە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7.7.2023 بۆ یەکەم جار و یەکەم کاروانی حاجیانی کەرکوک دوای ئەنجام دانی فەریزەی حەج گەڕانەوە شاری کەرکوک/.
هەردی سەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک بە 964ی وت، ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی حاجیان گەیشتەوە شاری کەرکوک کە ژمارەیان 148 حاجی بوو، بڕیارە سبەینی کاروانێکی دیکە بگاتەوە شارەکە.
وتیشی، بە پێ ئەو زانیاریانەی لە دەسەڵاتی فڕۆکەخانەی مەدەنییەوە ئاگادار کراون چوار بۆ پێنج کاروانی حاجیان لە رێگای فرۆکەخانەی کەرکوک دەگەرێتەوە و بەشێکیان هی پارێزگاکانی دیکەیە کە فڕۆکەخانەی تێدا نیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی