دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراقی - وێنە: 964
هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتر بە نرخی هەرزان دەداتە گەشتیاران
هاوبەش ئەبوبەکر
بانکی ناوەندی عێراق بڕی گۆڕینەوەی دۆلاری بە نرخی هەرزان زیاد کرد بۆ ئەو کەسانەی کە گەشتی دەرەوەی وڵات دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، لە نوسراوێکدا عەمار خەلەف جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی رایگەیاند، لەبری گۆڕینەوەی دوو هەزار دۆلار، مانگانە سێ هەزار دۆلار بۆ هەر هاوڵاتییەک دەگۆڕنەوە کە گەشت دەکات.
هەمیلە گەردی، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی (RT) بانک بە 964ـی راگەیاند، ئەو بڕیارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
بڕیارەکە لە رۆژی یەکشەممە 9.7.2023ـەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە بڕیاری بانکی ناوەندی عێراق، لەچوارچێوەی هەوڵەکاندا بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار، بەهای 100 دۆلار بە 132 هەزار دینارە بۆ هەر کەسێک کە گەشتی دەرەوەی وڵات بکات.