هەواڵ
دووەم حاڵەتی ئەمڕۆ
کچێکی پێنج ساڵان تووشی تای خوێنبەربوون بوو
+964
کاروان ساڵحی ، کەرکوک
کچێکی تەمەن پێنج ساڵ، دانیشتووی گوندی سیحەی ناوەڕاست سەر بە قەزای حەویجە تووشی تای خوێنبەربوون بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023 ئەنجامی پشکنینی پزیشکیی کچێکی تەمەن پێنج ساڵان گەڕایەوە، کە دەرکەوتووە تووشی تای خوێنبەربوون بووە.
بە پێی زانیارییەکانی 964 ئەو منداڵە خەڵکی گوندی سیحەیەی ناوەڕاستە، سەر بە قەزای حەویجە و ماڵباتەکەی کاری ئاژەڵداریی دەکەن.
دکتۆر زیاد خەڵەف جبوری بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە وەکالەت بە 964 ی وت، ئەو کچە ئێستا داخلی نەخۆشخانەی شیفا 14ی تایبەت بە نەخۆشییە گوازراوەکان کراوە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت و بارودۆخی تەندروستیشی جێگیرە.
وتیشی لە ماوەی پێشووتردا 4 کەسی دیکە تووشی تای خوێنبەربوون بوون لە سنووری کەرکوک و یەکێکیان گیانی لەدەست داوە و سێیەکەی دیکەش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
دکتۆر مەنسور ئەحمەد بەیاتی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڤیتێرنەری کەرکوک بە 964 ی وت، دەستبەجێ تیمەکانیان گەیشتنە ئەو گوندەی ماڵی ئەو تووشبووەی لێ نیشتەجێیە و دەستکرا بە پاککردنەوەی ئاژەڵەکان و ماڵەکەیان بە تەواوی بە مادەی دلتایم.
هاوکات ئەمڕۆ لە چوارقوڕنە لە سنووری راپەڕین تووشی تای خوێنبەربوون بووە و ئێستا لە سلێمانی لە ژێر چاودێریی پزیشکییە .
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا