بە گومانی تای خوێنبەربوون کەسێک داخڵی نەخۆشخانە کرا

964+

ئاسۆ وەرتی

بە گومانی تای خوێنبەربوون هاوڵاتیەکی ناحیەی سمیلانی سەر بە سنووری قەزای چۆمان داخڵی نەخۆشخانە کرا.

ئەو کەسەی گومانی تووشبوونی بە تای خوێنبەربوون لێدەکرێت، ناوی (‌هـ. ت.)ـیە و تەمەنی 35 ساڵە و دانیشتووی ناحیەی سمیلانی سەر بە قەزای چۆمانە و پیشەی پێشمەرگەیە، بەڵام کاری قەسابیش دەکات.

دوێنێ چوارشەممە، وەک گومانلێکراوێک بۆ پشکنین رەوانەی نەخۆشخانەی کۆماری لە هەولێر کراوە.

پەیامنێری 964 لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران رایگەیاند ئەو کەسە ئێستا لە نەخۆشخانەی کۆماری لە هەولێر خەوێندراوە، هێشتا ئەنجامی پشکنینەکەی دەرنەچووە و باری تەندروستیشی بەرەو باشتر چووە.

زیاتر وتیشی “ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجامەکەی دەردەچێت”.