چوونی حاجیان بۆ مەککە - وێنە: هێڵی ئاسمانی عێراقی
وتەبێژى حەج و عومرەى کوردستان:
تەنیا ماوە سەفەر بکەن؛ ڤیزای هه‌موو حاجییه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه
وریا فەتاح
حاجیانى ئەمساڵ تەنیا ماوە سەفەر بکەن و کێشەى فێزایان نەماوە و هەمووان بۆیان گەڕاوەتەوە.
كاروان ستونی، ووته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگه‌یاند: تاوه‌كوو ئێستا ئاماده‌كارییه‌كانی پرۆسه‌ی حه‌ج له كوردستان و عیراق و سعوودیه وه‌كوو خۆیان به‌رێوه‌ده‌چن و هیچ وه‌ستانێك له كاره‌كاندا نییه به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
وتیشى،” له ئێستادا ڤیزای هه‌موو حاجیانی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و هه‌ر كاتێك وه‌رزی حه‌ج ده‌ستپێبكات هیچ كێشه‌یه‌كیان نابێت”.
بڕیارە 18ـى ئەم مانگە، ڤیزای حه‌ج چالاك بێت و له‌م كاته‌وه وه‌رزی حه‌ج بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان ده‌ستپێده‌كات.
كاروان ستونی باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام بێت و شه‌ڕ به‌رده‌وام بێت به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه گه‌شته‌كان له رێگه‌ی ئاسمانییه‌وه ده‌كرێنه رێگه‌ی وشكانی ئه‌وه‌كاته‌یش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی دوا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن.