لە مانگێکدا 148 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی ئەنجامدراوە

فەرمان سادق

لە مانگێکدا 148 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی ئێمرجێنسی سلێمانی ئەنجامدراوە و نزیکەی دوو هەزار کەسیش سەردانی کردوون.

بەپێی ئامارەکان بێت لە مانگی حوزەیرانی رابردوو هەزار و 457 کەس سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری ئێمرجێنسی و سووتاوی سلێمانی کردووە.

لەم ژمارەیەدا، هەزار کەس سەردانی بەشی راوێژکاری کردووە و 224 کەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتی و 232 سەردانی بەشی فریاکەوتنی کردووە.

بەپێی ئامارەکان بێت کە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە لە مانگی رابردوودا 17 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 132 نەشتەگەری گەورە و 8 نەشتەرگەری بچوك ئەنجامدراوە، هەروەها 169 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 145 یان لەبەشی جوانكاری بووە.