ئەو ئاردەی دەستیبەسەرداگیراوە. فۆتۆ: قایمقامیەتی زاخۆ
لە زاخۆ دەست بەسەر 20 تۆن ئاردی بایەعیدا گیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە زاخۆ کەسێک ویستویەتی 20 تۆن ئاردی بایەعی بباتە دەرەوە و بیفرۆشێت، بەڵام ئاشکرا بووە و هەموو ئاردەکەی پێگیراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5.7.2023، وەڵات هەجەر سەرۆکی لیژنەی چاودێریی بازاڕی زاخۆ بە 964ی وت، خاوەنی ئاردەکە ئاوارەی شنگالە و دانیشتووی زاخۆیە.
دەشڵێت، مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و هەناردەکردنی ئاردی بایەعی بۆ دەرەوە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
لە ناوەڕاستی مانگی رابردووشدا، لیژنەکانی قایمقمایەتی قەزای زاخۆ کەسێکیان دەستگیرکرد، کە ساختەکاری لە کوالێتی ئارد کردبوو، دەیویست بیفرۆشێتەوە.
قایمقامیەتی قەزای زاخۆ بڵاوی کردەوە بڕی ئاردەکە چوار تۆن بووە، واتە 80 فەردە ئاردی 50 کیلۆیی.