دیمهنێكى ناحیه‌ى سرێشمه له ئیدارهىوێنه: سۆسیال میدیا
سرێشمە بووه ناحیه به‌ڵام یه‌ك بیناى حكومى لێیه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گوندى سرێشمه بڕیاری به ناحیه‌بوونى بۆ ده‌رچوو، به‌ڵام به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى، ته‌نیا یه‌ك بیناى حكومى لێیه.
رۆژى 3.7.2023 به فه‌رمانێكى هه‌رێمى، ناحیه‌ى خه‌لیفان كرا به قه‌زا و گوندى سرێشمه‌ش كرایه ناحیه، به پێی فه‌رمانه‌كه له رۆژى ده‌رچوونییه‌وه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێستاش سرێشمه ته‌واوى كۆڵانه‌كانى كۆنكرێت نه‌كراون، پڕۆژه‌یه‌ك له جێبه‌جێ كردندایه بە گوژمەی 167 ملیۆن دینار، كه كۆڵانى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كۆنكرێت ده‌كرێن.
سۆران شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی سرێشمە، به 964ـى وت پڕۆژه‌ى كۆنكرێت كردنى ئه‌و پێنج كۆڵانه‌ى سرێشمه بۆ ساڵانى 2013 و 2014 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئێستا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد “له سرێشمه ته‌نیا یه‌ك بیناى حكومى هه‌یه ئه‌ویش شاره‌وانیه”.
باسی له‌وه‌شكرد، زه‌ویه‌كی زۆر له‌سنووره‌كه‌یاندا هه‌یه بۆ دروستكردنى بینا، به‌ڵام موڵكى ئه‌وقافه، وتیشی “تا ئێستا سرێشمه نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى و ماسته‌ر پلانیشی نیه”.