لەم مانگەدا جوتیارانی کوردستان پارەی ٢٠١٥ـی گەنمەکانیان وەردەگرن
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
جوتیارانی کوردستان، پارەی گەنمی ٢٠١٤ـیان بە تەواوەتی وەرگرتووە، چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا پارەی ٢٠١٥ وەربگرن.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى بازرگانى هەرێم بۆ +964 ئاشكرایكرد کە چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥ له‌پێش سه‌ری ساڵه‌وه وه‌رده‌گرین و، ئه‌گه‌ریش هه‌یه هه‌ر له پێش سه‌ری ساڵ دابه‌شی سه‌ر جوتیارانى بكرێت.
بەشێک لە پارەی گەنمی جوتیارانی کوردستان هی ساڵانی ٢٠١٤ ، ٢٠١٥ و ٢٠١٦، هێشتا لای وەزارەتی بازرگانی عێراقەو پارەکەیان وەرنەگرتووە، بەڵام بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراکی عێراق، دەبوو ئەمساڵ هەموو پارەکە خەرج بکرێت.
+964 دەزانێت، پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٤ کە ٣٧ ملیار دینار بوو، هه‌مووى خه‌رجكراوه، لە ئێستاشدا کار دەکرێت بۆ پارەی گەنمی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ کە بەیەکەوە ٢٧٢ ملیار دینارە.
نەوزاد شێخ کامیل، روونی دەکاتەوە کە به‌پێی رێكه‌وتنیان لەگەڵ به‌غدا تا پاره‌ى ساڵێك به‌ته‌واوى دابه‌ش نه‌كرێ، پاره‌ى ساڵی دواتر نانێردرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى بازرگانى هه‌رێم، وتیشی “ئێستا نووسراومان كردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌ت له به‌غدا ئه‌ویش نووسراوه‌كه‌ى ئێمه‌ى داوه‌ته وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق و چاوه‌ڕێی خه‌رجكردنى پاره‌ى ساڵی ٢٠١٥ ین”.
به‌قسه‌ى ناوبراو، هیچ كێشه‌و گرفت و له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه نیه چونكه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى به‌غدا ره‌زامه‌ندى وه‌رگیراوه و ده‌شڵێ “ته‌نها كاری رۆتینیاته‌كه‌ى ماوه” .
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێم ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه كه ، له ساڵی ٢٠١٧ ه‌وه تا ئێستا، هه‌موو پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران دراوه‌و و له‌و دوو ساڵه زیاتر هیچ پاره‌یه‌كی گه‌نمى جوتیارانى كورد لای حكومه‌تى عێراق نه‌ماوه” .