بە دار دەیکوژێننەوە

پووش زەرد بوو، ئاگر خۆی گەیاندە گیانی گۆڕستانی کۆنی کەلار

میلاد جەلال – کەلار

پووش زەرد بووە و ئاگر خۆی گەیاندە گیانی، پەیامنێرمان هەواڵی بۆ هات و دەرکەوت گۆڕستانی کۆنی کەلار ئاگری گرتووە و چەند گەنجێک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و تەنیا داریان پێیە.

بای بەهێز لە ناوچەکە چالاکە، وای کردووە ئاگرەکە زیاتر تەشەنە بسەنێ، ئەم ئاگرکەوتنەوە ئێوارە ئەمڕۆ سێشەممە روویداوە.

پەیامنێری 964 لە کەلار، قسەی لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی کردووە، ئەوان بەڕێگەوە بۆ گۆڕستانی کۆنی کەلار تا ئاگرەکە زیانی زیاتر نەدات و بتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.

پووش لە ناوچەکە رووە و زەردبوون دەچێ، گەرمیان وەک ناوەکەی لەئێستاوە رووە و رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە دەچێ و وا نۆبەرەی ئاگر خۆی گەیاندە گیانی گۆڕستانی کۆنی شارەکەش.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا