لۆگۆی یەکێتی نابینایانی کوردستان
پارێزگاکە 700 نابینای هەیە
بەشێک لە پێویستییەکانی نابینایانی هەڵەبجە دابین دەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
بەشێک لە پێویستییەکانی لقی هەڵەبجەی یەکێتی نابینایان دابین دەکرێت و سکرتێری یەکێتییەکەش دەڵێت، “کەموکوڕیمان زۆرە”.
لیژنەیەکی یەکێتی کەمئەندامان دوێنێ سێشەممە 4.7.2023 سەردانی لقی هەڵەبجەیان کردووە و لەوێ بینایان بۆ لقەکە بە کرێ گرتووە و نەسریەی مانگانەشیان بۆ بڕیونەتەوە.
پارێزگای هەڵەبجە زیاتر لە 700 نابینای هەیە.
عومەر خدر، سکرتێری یەکێتی نابینایانی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، نابینایان لە هەڵەبجە و لە سەرجەم کوردستان کێشەی مادی و نەبوونی پێویستییەکانی خوێندن و نەبوونی خولیان هەیە.
وتیشی، “بە تایبەت بۆ نابینایانی هەڵەبجە ئەوەی لە تواناماندا بێت بۆیان دەکەین و هاوکاریان دەبین لە دابینکردنی پێداویستی خوێندن و کردنەوەی خولی جۆراوجۆر بۆیان”.