وەزارەتی دارایی لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکان دهنگۆیهك رهتدهكاتهوه
964+
فهرهاد حهسهن
وەزارەتی دارایی و ئابوورى ههرێم لەبارەی وەرگرتنەوەی قەرز و پێشینەکانى تایبهت به هاوسهرگیریی و خانوبهره، دهنگۆیهك رهتدهكاتهوه و دهڵێت “خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لە ماوەی دوو مانگەکە هەموو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە”.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکان کە سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، سەبارەت بە رێنمایی دارایی ژمارە (9)ی ساڵی / 2023 تایبەت بەوەرگرتنەوەی قەرزو گەڕاندنەوەی پشکی پێشینەی (هاوسەرگیری و خانووبەرە) لە دەستەبەر (کەفیل)، پێدانی قەرزو بەدەستهێنانەوەی بەپێی یاسای عێراقی ئەنجامدراوە.
ئاماژه بهوهشكراوه، لەساڵانی رابردودا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی رەچاوی قەیرانی دارایی کردوە و ئاسانکاری زۆری پێشکەشکردوە بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی قەرزەکان و چەند جارێک بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لێخۆشبونی تەواو کراوە لە هەمو (سزا) کەڵەکەبووەکان و داشکاندنی 15% بۆ کۆی گشتی قەرزەکان.
لە رروونكردنهوهكهدا هاتووە، بەپێی رێنماییەکە خاوەن قەرز ئیجبار نەکراوە لەماوەی دوو مانگەکە هەمو قەرزەکە بگەڕێنێتەوە، ئەگەر هەر کەس نەیتوانی لەو ماوەیە قەرزەکە بداتەوە دەتوانێت لەگەڵ کەفیلەکەی رێکبکەوێت و مانگانە ئەو بڕە پارەیە بداتە کەفیلەکە کە لەموچەکەی دەبڕدرێت.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە پسپۆڕیەکان دەڵێت “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک هیچ گۆڕانکاریەکی جیاوازو بنەڕەتی لە شێوازی وەرگرتنەوەی قەرزەکان نەکراوە و کەسی کەفیلیش بە ویستی خۆی ئەو پابەندێتی خستوەتە ئەستۆی خۆی، بەپێی یاساش وەزارەتی دارایی و بانکە پسپۆڕیەکان دەسەڵاتی لێخۆشبونیان لەهیچ بڕێکی قەرزەکە نییە”.