سەرەگرتنی بارهەڵگرەکان لە بەردەم سایلۆی مەخمور. فۆتۆ: 964
سایلۆی مەخمور تواناکانی سنووردارە
جوتیارانی کەندێناوە و مەخمور کێشەیان لەگەڵ سایلۆ هەیە
+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر
25 ڕۆژە 1100 ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە گەنمی جوتیارانی سنووری کەندێناوەیان بارکردووە، لە نۆرەی رادەستکردنی گەنم بۆ سایلۆی مەخمور وەستاون، نۆرەی ئۆتۆمبێلەکان لە ناوچەی بیرەباتەوە درێژ دەبێتەوە تا بەردەم سایلۆی قەزای مەخمور.
هیوا رەفعەت ، یەکێک لە جوتیارەکانە و بە 964ـی وت : “25 رۆژە لە سەرەکە وەستاوین ، بەڵام پڕۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت و جیاکاری لە نێوان جوتیاران دەکرێت، ئەمەش قەرەباڵغیی دروست کردووە .
بە وتەی بەشێک لە جوتیارەکان، پێیان وتراوە گەنمەکانیان ببەن بۆ سایلۆی هەولێر ،
سەعید عومەر بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، ناتوانن گەنمی جوتیارانی کەندێناوە و سنووری مەخمور وەربگرن، چونکە توانای وەرگرتنی تەنیا 140 تۆن گەنمیان هەیە لە سایلۆکەیان، دەشڵێت پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر بەردەوامە و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا