شۆڕش پڕ بووە لە پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی

+964

هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ

 لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان ناحیەی شۆڕش پاشماوەی ئاژەڵی قوربانییەکانیان لە نێوان گەڕەکی پیریایەکان و قادرکەرەمیەکان لە ناحیەی شۆڕش فڕێداوە، لەنزیک شوێنی نیشتەجێبونی هاوڵاتیان.

گۆران فەتاح، بەرپرسی لیژنەی زیادەڕۆیی و رێکخستنی ناو بازار لە شارەوانیی چەمچەماڵ بۆ 964 وتی، ناحیەی شۆڕش هیچ پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و  شارەوانیی تایبەت بەخۆی هەیە”.

زۆربەی ریخۆڵە و گەدە و پارچەی دیکەی ئاژەڵەکان لە نزیک ماڵەکان فڕێدراوە و هاوڵاتیان گلەیی ئەوە دەکەن نزیک ماڵیان بووەتە زبڵخانە و مەترسی نەخۆشی .لێدەکرێت

سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای شکار، کە پاککردنەوەی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی لەئەستۆدایە، بە 964ی وت، بەهۆی کەمیی ئامێرەوە هەرئەوەندە لەتوانایاندایە و کێشەی گاز و نەبوونی گەڵابە و شۆفڵی پێویست، هۆکارن بۆ کەڵەکەبوونی زبڵ و پاشماوەی ئاژەڵ لە چەند شوێنێک.

وتیشی لە هەوڵی لابردنی ئەو زبڵ و خاشاکەن، بەڵام کاتی دەوێت.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد