لە سلێمانی

لە جەژندا 11هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەكانیان كردووە

964+
كوردستان ئەحمەد

لەرۆژانی جەژنی قوربان 11 هەزار و266 كەس سەردانی نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سلێمانیان كردووە .

بەڕێوبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، لە جەژندا 4هەزار و 934 كەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان كردوە و هەزار و 145 نەخۆشیان داخڵ كراون و 550 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە، لە بەشی راوێژكاریی نەخۆشخانەی دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی مناڵان 4 هەزار و 877  منداڵی نەخۆش بینراون و 561 منداڵ داخڵ كراون.

لە نەخۆشخانەی منداڵبون 391 نەخۆش سەردانیان كردووە و 135 نەخۆش داخڵ كراون و 95 منداڵیش لەدایك بوون ، هەروەها 230 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە و 130 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریان كردووە.

لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەكانی دڵ 74 نەخۆش داخڵ كراون و 35 نەشتەرگەری قەستەرە و باڵۆن كراوە، 20 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەیان كردووە و 17 نەخۆشی دیکەش سەردانی نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەریان كردووە.

لە سەنتەری فریاكەوتنی خێرا 200 كەس لە شوێنی خۆیان چارەسەركراون و 180 حاڵەتی گواستنەوەی نەخۆش تۆماركراوە، لە سەنتەری گورچیلەی دەستكرد 213 شووشتنەوەی گورچیلە ئەنجام دراوە.

هیچ حاڵەتێكی مردن لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی لە ماوەی چوار رۆژی جەژندا تۆمار نەكراوە.