هەر خنکان نییە
ئەمڕۆ لە زاخۆ سێ مێردمنداڵ رزگارکراون
964+
وریا فەتاح
هەرچەندە ئەمڕۆ چوار حاڵەتى خنکان لە هەرێمى کوردستان هەبووە کە حاڵەتێکیان لە زاخۆ بووە، بەڵام هەر لە زاخۆ سێ مێردمنداڵیش لە لایەن تیمەکانى رزگارکردنەوە، رزگارکراون.
ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژى بەرگرى شارستانى زاخۆ بە 964ـى وت،”لە ئاوى گوندى گوفلى، پیاوێکى 55 ساڵ خنکا، لە هەمان شوێنیش دوو مێردمنداڵ لە لایەن تیمەکانى رزگارکردن لە بەرگرى شارستانى، رزگارکران”.
هەر بە وتەى ئەڤیندار عیزەت، لە نزیک پرا شەهابى مێردمنداڵێکى دیکەى تەمەن 12 ساڵ، لەلایەن تیمەکانیانەوە رزگارکراوە.
وەک باسى دەکات، لە وەرزى گەرمادا لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى بەرگرى شارستانى زاخۆ شەش حاڵەتى خنکان هەبووە و 10 کەسیش لە خنکان رزگارکراون.
روونیشى کردەوە، چەند تەرمێکى دیکە لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى زاخۆوە دەرهێنراونەتەوە، بەڵام ئەوانە وەک هاوکارى ئەنجامدراون و لە سنوورى بەرگرى شارستانى زاخۆ نەبووە.