بە هەردوو پیتی E و F
هاتوچۆی هەڵەبجە یەکشەمەی بۆ تیروپشکی 11 ژمارەی دڵخواز دیاریکرد
964+
ژووری هەواڵ
رۆژی یەکشەممە، لە هەڵەبجە تیروپشک بۆ 11 ژمارەی دڵخوازی ئۆتۆمبێل دەکرێت و دەدرێت بەو کەسانەی کە پێشتر فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 26.7.2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی فۆرمی ژمارەی دڵخوازیان وەرگرتوە بە هەردوو پیتی E و F ئاگاداریان دەکەینەوە رۆژی یەکشەممە ئامادەبن تیروپشکیان بۆدەکرێت.
خوازیاران دەبێت رۆژی یەکشەممە کاتژمێر 12:30ـی پاش نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە ئامادەبن.
ژمارەکان ئەمانەن بە هەردوو پیتی E و F:
E 5050
F 23000
10000
20000
30000
40000
50000
60000
70000
80000
90000
“دیاریکردنی کاتژمێر 12:30 خولەك بەهۆکاری ئەوەیە لەئێستادا بەشی تۆمارکردن ئۆتۆمبیل تۆماردەکات نامانەوێ نارەحەتی بۆ ئەو هاوڵاتیانە دروست ببێت سەردانی بەشی تۆمارکردن ئەکەن بەمەبەستی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان” هاتوچۆی هەڵەبجە وا دەڵێت.
دەبێت کەسی داواکار بەڵگەنامەی فەرمی پێبێت، واتە کارتی نیشتیمانی یان ناسامەی باری شارستانی و کارتی زانیاری، هەرهاوڵاتیەک لەکاتی دیاریکراو ئامادەی تیروپشک نەبێت مافی دەفەوتێت.