کار لە پڕۆژەى ئاوەکەیاندا دەکرێت

لە یەکشەممەوە ئەو ماڵانەی ناحیەی هەڵشۆ کە لە بەرزاییدان ئاویان بۆ ناچێت

964+

محەمەد عەلی ـ راپەڕین

لە رۆژی یەکشەممەوە کار لە خەزانی ئاوی خواردنەوەی هەڵشۆدا دەکرێت، ژێری خەزانەکە کۆنکرێت دەکرێتەوە، بەو هۆیەوە ئەوماڵانەی کە بەرزن ئاویان بۆناچێت، تاکو کارکردن تێیدا تەواو دەبێت، لێپرسراوی ئاوی ناحیەکەش دەڵێت، پێویستە دەست بە ئاوەوە بگرن.

عومەر محەمەد، رۆژی هەینی 27.7.2024، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی هەڵشۆ بە 964ـی وت، ”لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، کار لە سێ شوێنی ئاوی خواردنەوەی ناحیەکەمان دەکرێت، وەکو راگری حەوزی ساڵک، دیواری راگر بۆ بۆڕی سەرەکی ئاوی پڕۆژەکە، کۆنکرێت کردنی ژێری خەزانی پڕۆژەکە، لە ئێستادا کاری راگرەکان لە تەواو بووندان، لە رۆژی یەکشەممەوە دەست بە کۆنکرێت کردنی خەزانەکە دەکەین”.

لە سێ شوێن کاری تێدا دەکرێت، دیواری راگر بە بەرد و چیمەندتۆ بۆ بۆڕی سەرەکی خەزانەکەیە کە لە هەندێ شوێن داڕماوە بەهۆی باران بارینەوە، ئەوەی تریان پڕۆژەی حەوزی ساڵک، کە پڕۆژەیەکی تری ئاوە بۆ کۆمەڵێک ماڵ کراوە ئەوێش دیواری راگری بۆ دەکرێت، لەبەر مەترسی روخانی، لەگەڵ کۆنکرێت کردنەوەی حەوزی خەزانەی ئاوی خواردنەوەی پڕۆژەکە، کە توانای کۆگاکردنی 300 مەتر سێجا ئاوی هەیە، عومەر محەمەد وای وت.

رونیشیکردەوە، هەرسێ پڕۆژەکە بڕی نزیکەی 18ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە، لەلایەن ئیدارەی راپەڕینەوە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی هەرێمەکان، دەست بەکارکردنیان کراوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا پڕۆژەکان جێبەجێ دەکرێن، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە ئیدارەی راپەڕین، ئێمەش کارئاسانیان بۆدەکەین.

ناحیەی هەڵشۆ هەڵکەوتەی جوگرافیایەکەی وایە، بەشێک ماڵ لەشوێنە بەرزەکان کراون، بەهۆی کارکردن لە خەزانەی ئاوی خواردنەوای پڕۆژەکەدا، بۆماوەی سێ بۆ چوار رۆژ ئاویان بۆ ناچێت، پێویستە دەست بەئاوەوە بگرن، ماڵەکانی تریش بەپێی پێویستی ئاویان بۆ دەچێت.

ناحیەى هەڵشۆ ناوچەیەکى گەشتیارى هەرێمى کوردستانە و دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و هاوسنوورە لەگەڵ رۆژهەڵاتى کوردستان و شارى سەردەشت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری ...

فەرمانگەی ئاوی راپەڕین بەدەست شکانی بۆریی ئاوەوە گیری خواردووە