ترێندی ئەم هەفتەیە وەک ئەم هاوینە گەرمە و شەڕ و خۆشی تێدایە
+964
پەری ساڵح
گەرمترین ترێندی هەفتە شەڕەکەی نێوان ژینێ ئەتروشی و نەڤید زەردییە، رەتیشی دەکاتەوە هیچ کلیپێک پێکەوە بڵاوبکەنەوە، دیاریش نییە کێ خەتابارە و کێ لەسەر حەقە، ئێمە لە 964 پەیوەندیمان کرد بە نەڤید زەردییەوە تا لە زاری ئەویشەوە چیرۆکەکە بزانین، دوای گفتوگۆیەکی زۆر، پێی باش نەبوو قسە لەسەر ئەو بابەتە بکات و بێدەنگی هەڵبژاردەوە.
"دەبێت مەمنون بیت لەگەڵ ژینێ ئەتروشی دەرکەویت"
بانە شیروان لەلای سەعاتەکەی لەندەن پیاسە دەکات و رایدەگەیەنێت، بەمزوانە بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە، تیپی هونەری میللی دهۆکیش بە جلوبەرگی کوردی و ئاڵای کوردستانەوە، لە شەقامەکانی ئیستانبوڵ بەشدارییان کرد لە رێورەسمی فێستیڤاڵی کولتوری سەما و موزیکی گەلان، کە تێیدا 21 وڵاتی جیاواز بەشداربوون و لە شەقام و لە ستەیج هەڵپەرکێی سۆرانی و بادینیییان نمایش کرد.
دایکایەتی هێزی بەخشییەوە بە نەرمین کاوانی و بە جۆش و خرۆشەوە ئامادەی فیلم و درامایە، ژنانی بێ ناونیشانیش، ناوی کورتە فیلمێکی کوردی دۆکیومێنتاریە و پاڵێوراوە بۆ چوارەم فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی مۆسکۆ.