لە هەولێر

پەرە بە شەڵتەری سەگە بێلانەکان دەدرێت

964+
میدیا گۆران

بە گوژمەی 55 ملیۆن دینار پارێزگاری هەولێر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پرۆژەی پەرەپێدان بە شەڵتەری سەگە بێلانەکانی هەولێری راگەیاند، پرۆژەکە چەندین خزمەتگوزاری لەخۆ دەگرێت وەک:

-دروستکردنی شەقامێکی قیر بەدرێژیی 400 مەتر و پانی سێ مەتر.
-400 خانووی کۆلیت.
-شەش کەپری شەش بە شەش.
-پێنج حەوزی ئاو.
-کۆنکرێت کردنی گۆڕەپانێک بۆ دانانی خواردن.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، گوژمەی 55 ملیۆن دینارە و لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر و  بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر، جێبەجێ دەکرێت.

حەسەن ئیسماعیل بەڕێوەبەری شەڵتەری هەولێر دڵخۆشی خۆی سەبارەت بەم پرۆژەیە بۆ 964 دەربڕی وتی،”خۆشحاڵین کە پارێزگای هەولێر 55 ملیۆن دیناری وەکو گوژمە دیاریکرد بۆ خزمەتکردنی سەگە بێلانەکان”.

وتیشی، لە ئێستادا نزیکەی چوار هەزار سەگ لە شەڵتەر هەن و تا ئێستاش هەڵمەتی کۆکردنەوەیان بەردەوامە و هەموو شەوێک تیمەکانمان 40 بۆ 50 سەگی بێلانە دەگرن.

“رۆژانە زیاتر لە 5 تۆن خواردن بە سەگە بێلانەکان دەدرێت و  نەشتەرگەری نەزۆکردنیانیشیان بۆ ئەنجام دەدرێت”، حەسەن ئیسماعیل وای بە 964 وت.