جوتیارانى بەسرە پشتیوانیانن

جوتیارانى پێنجوێن لە بەغداوە داواى راگرتنى هاوردەى بەرهەمى کشتوکاڵى دەکەن

964+

کامیار کەمال_ پێنجوێن

ژمارەیەک جوتیاری پێنجوێن بەمەبەستی گەیاندنی ناڕەزایی ساغنەبوونەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانیان، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ بەرپرسان کۆبوونەتەوە و داواى راگرتنى هاوردەى بەرهەمى کشتوکاڵى دەکەن.

ئەبوبەکر عومەر، یەکێک لەو جوتیارانەی سەردانی بەغدای کردووە بە 964ـى راگەیاند، لە سەردانەکەیدا چاویان بە جێگری وەزیری کشتوکاڵ و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانى عێراق کەوتووە و هەوڵەکانیان دڵخۆشکەر بوون.

جوتیارەکان داوایان لە بەرپرسانى عێراقى کردووە، هاوردەکردنى بەرهەمى دەرەکى لەو وەرزەدا رابگرن یان سنووردارى بکەن، بەتایبەت شوتى و کاڵەک و تەماتە و بیبەر، لە جیاتى ئەوە پشت بە بەرهەمى ناوخۆ ببەسترێت، بەڵام وەک ئەوەى بەبوبەکر عومەر باسى دەکات، لەلایەن بەرپرسانى عێراقەوە پێیان وتراوە دەبێت وەزیرى کشتوکاڵى هەرێم نوسراویان بۆ بکات کە بەرهەمی پێنجوێن و ناوچەکە بەشی پێداویستی عێراق دەکات تاوەکوو هاوردەی بەرهەی کشتوکاڵی رابگیرێت.

“چوار جوتیاری گەورەی بەسرە بۆ پشتگیری کردنی بەرهەمی ناوخۆ لەگەڵیان بوون و داکۆکیان لە بەرهەمی ناوخۆ کردووە و ئەوانیش داوایان کردووە هاوردەکردنى کردن رابگیرێت”، ئەو جوتیارەى پێنجوێن واى وت.

لاى خۆیەوە، غەریب ئەحمەد ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە 964ـى وت، لایەنى عێراقى ساڵانە بیانوو دەگرن و کێشە دروست دەکەن لە کاتی پێگەشتنی بەرووبەمی کشتوکاڵی جوتیارانی هەرێم.

بەپێى ئامارەکانى ساڵى رابردووى کشتووکاڵى پێنجوێن، لە 19ـى تەمووزەوە تا رۆژى 31ـى تشرینى یەمەمى 2023، زیاتر لە 150 هەزار تۆن تەماتە و 100 هەزار تۆن شوتى و 100 هەزار تۆن کاڵە، لە پێنجوێنەوە بۆ بازاڕەکانى هەرێم و عێراق نێردراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

له‌ عەلوە بچووكه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانى پێنجوێن ...

له‌ عەلوە بچووكه‌كانه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌كانى پێنجوێن ده‌گاته‌ شاره‌كان

کولـلە تەنگی بە جوتیارانی پێنجوێن هەڵچنیوە

کولـلە تەنگی بە جوتیارانی پێنجوێن هەڵچنیوە