لە دهۆك

پێنج هەزار كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنیان كردووە

964+

هیڤی دێوالی- دهۆک

لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا پێنج هەزار 267 كەس سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دهۆكیان كردووە و لەو ژمارەیەش 513یان خەوێنراون.

لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دهۆك لەم چوار رۆژەی جەژندا 206 منداڵ لەدایك بوون،61 نەخۆشیش سەردانی بەشی سووتانیان كردووە.

لە كۆی چوار رۆژەكەی جەژنی قوربانیشدا حەوت كەس لە دهۆك گیانیان لەدەستداوە و رەوانەی پزیشكی دادوەری دهۆك كراون.

هەیسەم بەهاری، بەرپرسی راگەیاندنی سەنتەری 122ی دهۆك بە964ی وت، شەش حاڵەتی پێوەدانی مار و دووپشك تۆمار كراوە و سەرجەمیان سەلامەتن.

لە ناوچە گەشتیارییەكانی دهۆكیش 300 كەس چارەسەری سەرەتاییان بۆ كراوە، 100 كەسیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن كراون.

لیژنەكانی تەندروستیی دهۆك لە چوار رۆژی جەژندا سەردانی 98 شوێنی جیاوازیان كردووە، 12 شوێنیش بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان داخراون.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد