كەمپینێك: گهرمیان بهرهو بهبیابانبوون دهچێت
964+
فهرهاد حهسهن
كەمپینێك له ئیدارهى گهرمیان هۆشدارى دهدات لهوهى كه گهرمیان بهرهو به بیابانبوون دهچێت.
كهمپینى پاراستنی دارستانەكانی سەر روباری سیروان له پهیامێكدا كه ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان و بەرپرسانی كردوە دهڵێت “بە ھەوڵ و ماندوبونی ھەموولایەك تا رادەیەك سروشت و ژینگەی سیروان لە دوای داخستنی كارگەكانی چەو و لم بوژایەوە، بەداخەوە لە ماوەكانی رابردودا دیسان دارستانەكانی سیروان كەوتنە بەر شاڵاوی وێرانكردن و سوتاندن و رۆژانە سەدان دۆنم دارستانی سروشتی دەسوتێنرێت و ھیچ لێپرسینەوەیەكیش ناكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە “ئێمە وەك و كەمپینی پاراستنی روباری سیروان دەیانجار داوامانكردوە كە بنكەیەكی پۆلسی دارستان و ئاگركوژێنەوە لەسەر روباری سیروان دابنرێت، بەڵام بەھۆی كەمتەرخەمی و بە بیانوی نەبونی پۆلیس و بەنزین و پێداویستی تاوەكو ئێستا نەتوانراوە ئەو بنكەیە دابنێت”.
داواكارییهكانى كەمپینی پاراستنی دارستانەكانی سەر روباری سیروان:
یەكەم: ئەو بنكەیە لەسەر روبارەكە دابندرێت.
دووەم: چاودێریەكی وردتر بكرێت.
دانانی لیژنەیەكی بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی دارستانەكان دەسوتێنن، چاودێریكردنی ریستۆران و ماسیفرۆشان و دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو دارانەی بەكاری دێنن، چاودێریكردنی زەویە سوتاوەكان كە لە دوای سوتانیان دەكرێن بە كشتوكاڵ.
سێیەم: لیژنەی ئەمنی كەلار ھەوڵەكانیان چڕتر بكەنەوە بۆ دەستگیر كردنی تاوان باران.
چوارەم: دادگاكان بە ئەركی خۆیان ھەڵسن و بەپێی یاسا بەركارەكان توندترین سزای تاوانباران بدەن.
پێنجەم: داواكاری گشتی بە ئەركی خۆی ھەڵسێت و سكاڵا لەسەر تاوانباران بكات و ببێتە لایەنی سكاڵاكار.