لۆگۆی دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی
لە ئوردن
تۆمەتبارێک شەش ملیار دیناری بردبوو دەستگیرکرا
964+
فەهمی نەبی
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتی تایبەتمەندی ئاسایشی ئوردنی داواکراوێکی عێراقیان دەستگیرکردووە، کە بە بەهای زیاتر لە شەش ملیار دیناری عێراقی زیانی بە موڵکی گشی گەیاندبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، لەسەر داواکاری دەستەی دەستپاکیی عێراق، لایەنی پەیوەندیداری ئوردنی ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە بە بەهای شەش ملیار و 600 ملیۆن و 175 هەزار دینار زیانی لە موڵکی گشتی داوە و بردوویەتی.
ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، پێشتر لە بانکی کشتوکاڵیی شاری رومادی کاری کردووە، دوای دەستگیرکردنی لە ئوردون بڕیارە بدرێتەوە بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەو وڵاتە.
پێشتر ئەو کەسە بە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 340 سزای غیابی حەوت ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو بوو.