"ئەو کارە بکەن سزا دەدرێن"

داوا لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکرێت نرخ گران نەکەن

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزار داوا لە شوێنە گەشتیارییەکان دەکات نرخ گران نەکەن، “چونکە تووشی سزا دەبن و گەشتیارانیش بێزار دەکات”.

دەستەکە ئەمساڵ لە رێی رێنمایی و هۆشیارکردنەوەوە خاوەن ناوچە گەشتیارییەکانی ئاگادار کردووەتەوە دوورکەونەوە لە قۆرخکردنی نرخی شمەک و خۆراک و کەلوپەل.

هۆشدارییەکە بە تایبەت بۆ خاوەن رێستۆرانت و خواردنگە و هۆتێلەکانە.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ی راگەیاند، ئەگەر شوێنە گەشتیارییەکان نرخ گران بکەن تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.

وتیشی، “گەشتیاران بێزار دەبن و بۆ ئیشوکاری خۆشیان بەرزکردنەوەی نرخ و قۆرخکردنی کاریگەری خراپی دەبێت”.

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ هەزار شوێنی گەشتیاری هەیە.