باوکی کارمەندێکی هاتوچۆیە
بەم شەوی جەژنە سەیارە لێیدا و کوشتی
+964
ئاسۆ فەیسەڵ
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە هاوڵاتییەکی پیادە لە قەزای سۆران گیانی لەدەست دا.
رووداوەکە شەوی 29.6.2023، کاتژمێر 12:30خولەک، لە گەڕەکی مەعمەل قیری قەزای سۆران روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک، کە تەمەنی سەرووی 60 ساڵە، گیانی لەدەست دا.
بە وتەی شایەتحاڵێک بۆ 964، دوای پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان دەسوڕێت و بەسەر شۆستە دەکەوێت.
ئەو شایەتحاڵە ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی رووداوەکەدا هاوڵاتيیەک بەسەر شۆستەکەدا پیاسەی کردووە و یەکێک لە ئۆتۆمبیلەکان چووەتە سەر شۆستەکە و خۆی بەو هاوڵاتییەدا کێشاوە.
ئەو سەرچاوەیە وتی: هاوڵاتییەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
موقدەم موحسین تهحسین وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە 964ی وت “شهوی رابردوو له رووداوێکی هاتوچۆ ئاگادارکرایەنەوە، دەستبەجێ گەیشتینه شوێنی رووداوەکە، بەڵام بەهۆی بەهێزیی پێکدانەکە، ئۆتۆمبێلک له جۆری ئۆپترا دەسوڕێت و خۆی دەکێشت بە هاوڵاتییهك تەمەن 60 ساڵ و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوه”.
وتیشی، ئهو هاوڵاتییه باوکی یەکێک لە کارمەندانی ئێمەیە، جگە لەو هاوڵاتییە شۆفێرەکان سەلامەت بوون، پەڕاوی لێکۆلینە کراوەتەوە و لایەنی سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
هەروەها داواشی کرد، شۆفێران پابەندی یاساکانی هاتوچۆبن، بۆئەوەی دووربن لە رووداوی نەخوازراو، بە تایبەت لە رۆژانی جەژندا.
پێداچوونهوه: ئهرسهلان عهبدوڵا