رووداوێكی هاتوچۆ به‌م شه‌وی جه‌ژنه روویدا
964+
شۆڕش عه‌بدوڵا – هه‌ولێر
له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر – كۆیه رووداوێكی هاتوچۆ روویدا و به‌م هۆیه‌وه چوار كه‌س برینداربوون، كه سێیانیان پێشمه‌رگه‌ن.
سه‌نگه‌ر سه‌عید وته‌بێژی به تۆڕی 964ی وت، رووداوه‌كه ئه‌مشه‌و له نێوان ئۆتۆمبیلێكی نیسان پیك ئاب و هۆندل سۆناتا له نزیك گردجاڕ روویداوه و به‌م هۆیه‌وه چوار كه‌س بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید د.خالید له كۆیه به 964ی وت، برینداره‌كان گه‌یشتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه و باری ته‌ندروستیان جێگیره.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا