لە دهۆك 235 خانووی زیادەڕۆ تاپۆكران

964+

زەید كۆچەر – دهۆك

لە دهۆک لەكۆی حەوت هەزار خانووی زیادەڕۆ تا ئێستا 235 خانوو تاپۆ كراون.

بە تەنیا لە بەشی رۆژئاوایی دهۆك هەزار 200 خانووی زیادەڕۆ هەیە، لەو ژمارەیەش هەزار و 100 خانوویان كەشفیان بۆ كراوە و لە بەشی رۆژهەڵاتی شارەكەش سێ هەزار و 459 خانووی زیادەڕۆ هەیە و کەشف بۆ هەزار و 500 خانوویان كراوە.

لەو ژمارە خانووە زیادەڕۆیە، 235 خانوویان تاپۆ كراوە.

ئیسماعیل مستەفا، بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای دهۆك بە 964 وت، داوامان لەو كەسانە كردووە كە خانووەكانیان تاپۆ نەكراوە بەدەم كارەكانیانەوە بچن و نرخی تاپۆكردنەكانیش بەپێی رووبەری خانووەكە و شوێنەكەی و جۆرەكەی جیاوازە.

لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە حەوت هەزار خانووی زیادەڕۆیی هەیە، ژمارەیەک لەم خانووانە خاوەنەکانیان داوای تاپۆکردن دەکەن و شارەوانی دهۆکیش دەڵێت: ئەو خانووانە تاپۆ دەکرێن.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد