لە كفری و قەڵادزێ

سبەینێ هاتوچۆی ماتۆڕ قەدەغەیە

964+
كوردستان ئەحمەد

لە یەكەم رۆژی جەژندا لە كفری و شەقڵاوە هاتوچۆی ماتۆر بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە964ی وت، سبەینێ هاتوچۆی ماتۆڕ لە ناو شاری هەولێر ئاساییە، بەڵام بە هەموو شێوەیەك لە ناو قەڵادزێ هاتوچۆی ماتۆر قەدەغەیە.

لەلایەكی دیكەشەوە، وتەبێژی هاتوچۆیی گەرمیان بە 964ی وت لە ناو كەلار و كفری لە یەكەم رۆژی جەژندا بە هەموو شێوەیەك هاتوچۆی ماتۆر قەدەغەیە.

لە دهۆك و سلێمانی و هەولێر و هەڵەبجە، لە سەرنتەری شارەكان هاتوچۆی ماتۆر قەدەغە نەكراوە و هاتوچۆكردن ئاساییە.

ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێكی دەركردووە لەسەر ماتۆڕە بێسەرەتاكان و دەڵێت، هەر ماتۆڕێكی بێسەرەتا لە ناوشاردا بسووڕێتەوە و بكەوێتە مەفرەزەوە دەستگیردەكرێت و دەست بەسەر ماتۆڕەكەدا دەگیرێت و ناوبەناویش مەفرەزەی تایبەت بە ماتۆڕ دادەنرێت.