ئەدریان رابیۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رابیۆ لای خانمه پیره‌كه ده‌مێنێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی یوڤێنتۆسی ئیتالی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، گرێبه‌ستی ئه‌دریان رابیۆی یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه نوێ كرده‌وه.
رابیۆی فه‌ڕه‌نسی جێی بایه‌خی چه‌ند یانه‌یه‌كی ئینگلیزی بوو، به‌ڵام یانه ئیتالییه‌كه ئه‌مڕۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی راگه‌یاند.
رابیۆ ته‌مه‌نی 28 ساڵه و له 2019یه‌وه له ریزه‌كانی خانمه پیره‌كه یاریی ده‌كات و پێشتر له پاریس سانجێرمان بوو، به‌ڵام رۆڵێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆسدا به ئاستێكی به‌رز یاریی ده‌كات و تا ئێستا سێ نازناویشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه.