هاری کەین. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
بایرن میونشن خه‌یاڵی خاوه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌مڕۆ به فه‌رمی ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری یانه‌ی تۆتێنهامی ئینگلیزی كرد.
بایرن 60 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری ئینگلیزی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه هه‌رزوو له‌لایه‌ن تۆتێنهامه‌وه ره‌تكرایه‌وه.
هاری كه‌ین یه‌ك ساڵ له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا و ئاماده‌ش نییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام یانه‌كه‌شی ده‌یه‌وێت به پاره‌یه‌كی باش ده‌ستبه‌رداری بێت.
چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه چاویان له‌سه‌ر هاری كه‌ینه، به‌ڵام كێشه‌یان لەگەڵ ئیدارەی یانه‌كه‌یه‌تی، كه داوای پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كەن.