گەرووی هورمز
لە ئاژانسی وزەوە بۆ جیهان؛
قەبارەی کەمیی دابینکردنی وزە گەیشتووەتە ئاستێکی بێ پێشینە
964+
ئەحمەد مستەفا
فاتیح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە دەڵێ، جیهان لە ئێستادا رووبەڕووی گەورەترین قەیرانی وزە بووەتەوە لە مێژوودا و ئەمەش لە ئەنجامی پەرەسەندنی سەربازی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پەککەوتنی گەیشتنی نەوت و گازە.
ئەوەش، لە ناوەندی مەترسییە جدییەکانن بۆ پەکخستن یان داخستنی گەرووی هورمز، کە بە گرنگترین رێڕەوی زیندووی وزە لە جیهاندا دادەنرێت.
بیرۆڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.4.2026 لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی، قەیرانی ئێستا لە رووی کاریگەری و توندییەوە، لە قەیرانەکانی نەوتی ساڵانی 1973 و 1979 و تەنانەت قەیرانی ساڵی 2022ش تێپەڕیوە، قەبارەی کەمیی دابینکردنی وزە گەیشتووەتە ئاستێکی بێ پێشینە.
ئەو گەرووی هورمز بە خاڵێکی هەستیار و تەنگژە لە سیستەمی جیهانیی وزەدا پێناسە کرد، وە وتی، هەر پەککەوتنێک لە هاتوچۆی دەریایی لەو گەرووەدا، راستەوخۆ و بە توندی رەنگدانەوەی لەسەر نرخەکانی نەوت و زنجیرەی دابینکردنی جیهانی دەبێت.