جەژن بە تەمای بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی مەبن

پێشەوا محەمەد

بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت و هۆکارەکەشی جەژنی قوربانە.

بازاڕەکە لە سبەینێ چوارشەممە 28.6.2023ـەوە دادەخرێت و رۆژی یەکشەممە 2.7.2023 دەکرێتەوە.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بازاڕەکانی دراو لە هەرێم تەنیا لە نەورۆز و جەژنەکانی رەمەزان و قوربان دەکەونە پشووەوە.

هەر ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق دۆلاری نەخستە بازاڕەوە و بڕیاریشە تا دوای پشووی جەژن دۆلار نەخاتە بازاڕەوە.