حوسێن و شیلان ژیانی خۆیان لە فیلمی “بووکی باران” دەخەنەڕوو
+964
هەژین فەتاح – دهۆک
فیلمی بووکی باران، فیلمێكی نوێی كوردییه و له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و سیناریست حوسێن حه‌سه‌ن كاری بۆ كراوه و باس له شه‌ڕی دژ به داعش و ئازادبوونی ژنی كورد ده‌كات.
حوسێن حه‌سه‌ن یه‌كێك له فیلمسازه ناسراوه‌كانی كوردستانه، ئه‌و له فیلمی “بووكی باران”دا جگه له كاری سیناریۆ و ده‌رهێنان، رۆڵی سه‌ره‌كیش ده‌بینێت.
شیلان دوزدابان، كه ئه‌كته‌رێكی فیلمه‌كه‌یه، به 964+ی وت: من له فیلمی بووكی باراندا رۆڵی سه‌ره‌كیم هه‌یه، كه رۆڵی ژنێكی سه‌ماكاره و دوای شه‌هیدبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش، له كاری سه‌ماكردن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ماڵباته‌كه‌ی رێگری لێده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕەحمان بامەرنی، نووسەر و هونەردوست له باره‌ی فیلمه‌كه بۆ 964+ قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا، فیلمه‌كه ته‌نیا بۆ بینه‌ری كورد دروست نه‌كراوه، به‌ڵكو په‌یامێكی بۆ هه‌موو جیهان تێدایه.
ده‌بێت فێربین په‌یامه‌كانمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان
وتیشی، “ده‌بێت فێربین په‌یامه‌كانمان بگه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان، ئێمه چیرۆك و رووداوی زۆرمان هه‌یه، به تایبه‌تی نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ و ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان”.
فیلمی “بووكی باران” له نۆیه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی سینه‌مایی له دهۆك نمایش كرا و بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، بڕیاریشه نمایشه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ به‌رده‌وام بێت.